دواین هەواڵ

جیهان‌

 09/09/2023

نوێترین ئاماری بومەلەرزەکەی وڵاتی مەغریب

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ شەممە، 9ـی 9ی 2023، میدیای فەرمی مەغریب لە زاری وەزارەتی ناوخۆی ئەوە وڵاتە بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ مەغریبی هەژاندووە، 820 کەس گیانیان لەدەستداوە و 672 کەسی دیکەش بریندارن.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند، هێزی بومەرەلەرزەکەی مەراکیش 7.2 پلەی رێخەتر بوە و ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی ناوچەکانی حەوز و مەراکیش و ورزازات و ئەزیلا و شیشاوە و تارودانتن.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بومەلەرزکەوە ژمارەیەک خانو و باڵەخانە لە ناوچەی حەوزی مەغریب روخاون و خەڵکی شارەکانی دیکەش لە ترسی بومەلەرزەکە ماڵەکانیان چۆڵکردوە.

لای خۆیەوە پەیمانگای نیشتمانی جیوفیزیای مەغریب رایگەیاندووە، دوای بومەلەرزە سەدان پاشلەرزەی دیكە رویانداوە كە بەشێكی زۆریان بەهێزییەكەیان دەوروبەری 6 پلە بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP