دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/09/2023

مەسرور بارزانی سوپاسى هەمووان دەکات

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا سوپاسى هەموو ئەو کەسایەتى و لایەنانە دەکات کە هۆکاربوون بۆ ئەوەى، حکومەتى بەغدا شایستەداراییەکانى موچەخۆرانى هەرێم ڕەوانە بکات.

دەقى ڕاگەیەنراوەکە:

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە پشتبەستن بەخوای گەورە و ئیرادەی بەهێزی گەلەکەمان، توانیمان بەرگری لە مافی خەلکی کوردستان بکەین و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بگەینە ڕێککەوتنێکی گونجاو ، بۆ دابینکردن مووچەی هاووڵاتیان.

سوپاس بۆ پشوودرێژیی هاونیشتمانیانی خۆڕاگر کە متمانەیان بە حکومەتەکەی خۆیان لە دەست نەدا.

سوپاس بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی کە پاڵپشت و ڕێنیشاندەرمان بوو لە زاڵبون بە سەر کۆسپەکاندا.

سوپاس بۆ پالپشتی و ڕۆڵی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پشتیوانیکردن و سەرخستنی پرۆسەی دانوستان لە گەل حکومەتی فیدرال.

سوپاس بۆ لایەنە سیاسیەکانی عێراقی فیدرال کە پشتیوانمان بوون.

سوپاس بۆ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستیانەکان لە پەرلەمانی عێراقی فیدرال کە پاڵپشت و هاودەنگ بوون لە دەستەبەرکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

سوپاس بۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە بێ ماندووبوون و بە هەستێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی توانییان لەم ئەرکە قورسەدا سەرکەون.

بە پشتیوانی خوای گەورە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی خوشەویست و ڕێگە بە هەوڵە نەزۆکەکان نادەین سەقامگیریی هەرێمی کوردستان تێک بدەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/9/17



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP