هەرێم نیوز
ئەمڕۆ شاندێکی ئەمنیی باڵای عێراقی فیدراڵ بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی فیدراڵی گەیشتە هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی ئەمنیی باڵای عێراقی فیدراڵ بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنیی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و ئێستا لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد و جێنین پلاسخارت لە کۆبوونەوەدان.
ئەوەش زانراوە کە سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر قۆناغی دوای جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکە دەکرێت، کە بەشێکی بریتیە لە دروستکردنی کەمپێک بۆ ئەو کەسانەی کە خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانن لە ئەنجامی ئەو رێککەوتنە لەو کەمپەدا دەژین، نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی کەمپە دەکات بۆ ئەوەی ژیانێکی شایستە و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێت.