دواین هەواڵ

ئابوری‌

 20/09/2023

نەرمین مەعروف: تا ئێتسا روون نییە قەرزەکەی بەغدا سودی دەچێتە سەر یان نا

هەرێم نیوز 

ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەبارەت بەوەی ئایا سود دەچێتە سەر ئەو قەرزە یان نا ئەمە دەسەلاتی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی بانکەکانەو هێشتا بڕیاریان لێ نەداوە. 

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی دارایی بۆ پرسی موچەی فەرمانبەران و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ، لیژنەی بەدواداچوونی کاری بانکەکان لە لیژنەی دارایی میوانداری بەڕێوەبەری بانکەکانی رەشید ، رافدین ، تی بی ئای کرد.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سەبارەت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێدانی ٧٠٠ ملیاری دیناری مانگانە بە قەرز بە هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی ٩، ١٠، ١١. بانکەکان ئاماژەیاندا بەوەی پێدانی ئەو قەرزە پێویستی بە چەند رێکارێکی کارگێڕی هەیە کە لە چەند رۆژی داهاتوو تەواودەکرێت.

دەشڵێت، سەبارەت بەوەی ئایا سود دەچێتە سەر ئەو قەرزە یان نا ئەمە دەسەلاتی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی بانکەکانەو هێشتا بڕیاریان لێ نەداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە بارمتەی ئەو قەرزە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ئەسپاردەیەکی هاوتای قەرزەکە لەو بانکانە دادەنێت تا کاتی گێڕانەوەی بڕی قەرزەکە لە پاکتاوی دارایی پشکی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵ یان ساڵی داهاتوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP