دواین هەواڵ

ئابوری‌

 21/09/2023

ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی 700 ملیارەکەی دەنێردرێت بۆ هەرێم تەواو دەبێت

هەرێم نیوز

شێروان دووبەردانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، بە میدیاکانی راگەیاند: ئەمڕۆ بانکەکان رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان تەواو دەکەن، دواتر دەبێ وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی بکات و پارەکە رەوان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بڕە پارە کە لەلایەن حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق رێککەوتنی لەسەر کراوە، وەک قەرز لەلایەن، بانکی TBI، 200 ملیار و بانکی رەشید 250 ملیار و بانکی رافیدەینیش 250 ملیار بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت.

بریار وایە هەتا یەکشەممەی داهاتوو بە دوو قۆناغ بڕی 700 ملیار دیناری قەرز لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت و لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بەزووترین کات مووچە دابەشدەکریت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP