هەرێم نیوز
سه‌رۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ھێرشکردنەسەر خاکی عێراق لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە رەتدەکەینەوە و سەروەری خاکی عێراق جێگەی گفتوگۆ لەسەرکردن نییە، دەشڵێت، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت به‌تایبه‌تی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ی جه‌یهانی توركییه‌وه به هه‌ڵوێستی رێكاره‌كانی توركیاوه له‌مباره‌یه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 21ـی ئه‌یلوولی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بلومبێرگی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، عێراق ده‌بێته وڵاتێكه كارا له بازاڕه‌كانی غازی جیهانی، جه‌ختیشیكرده‌وه چاوه‌ڕوانی رێكاره‌كانی توركیان بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت به‌تایبه‌تی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، ده‌شڵێت، ئه‌م پرسه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی وڵات دایه.
لەبارەی هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق، سودانی جەختیکردەوە، ھێرشکردنەسەر خاکی عێراق لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە رەتدەکەینەوە و سەروەری خاکی عێراق جێگەی گفتوگۆ لەسەرکردن نییە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چاویان به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌میانی چاوپێكه‌وتنه‌كاندا ئاره‌زووی خۆیان نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌مان كار بكه‌ن.
سوودانی باسی له‌وه كردووه، له‌دوایین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلیكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تاووتوێی چه‌ند پرسێكی كردووه، له‌وانه؛ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی و كاراكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی و كاركردنی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق.
باسی لەوەش کرد، كه عێراق پێویستی به بوونی هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری بیانی نییه، گوتیشی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانای پاراستنی عێراقیان هه‌یه له بوونی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك به‌تایبه‌تی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر.
وتیشی، عێراق نابێته گۆڕه‌پانی پاكتاوكردنی ململانێ و پێكدادانی هێزه‌كان. روونیشیكرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی. روونیشیكرده‌وه، لیژنه‌ی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م مانگه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته كۆده‌بنه‌وه.