هەرێم نیوز
وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند ، (بانکی نیشتمان)، بانکێکی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و راستەوخۆ بە بانکی ناوەندیی عێراقەوە دەبەسترێتەوە، ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکات بە هەمان شێوەی بانکی ناوەندی دەبێت و فەرمانبەران مانگانە لە رێگەی ئەو بانکەوە مووچەکانیان بەدەست دەگات.
وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکانی سەربەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یەکەمین کۆمپانیای بانکی نیشتمانی کوردستان تۆمار کرا بەناوی (بانکی نیشتمان) کەبانکێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ڕاستەوخۆ بەبانکی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵەوە دەبەسترێتەوە.
ئەوەشخراوەتە روو، تایبەمەندییەکانی ئەم بانکە و ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشی دەکات بە هەمان شێوەی بانکی ناوەندی دەبێت و وەک بوونی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەکان کە بازرگانان و هاوڵاتیان ئەتوانن لێی سودمەند بن
هەروەها ڕاستەوخۆ مانگانە بەشە بوودجەی هەرێم و موچەی فەرمانبەران دەگوازرێتەوە ئەم بانکە و فەرمانبەران دەتوانن لەڕێی ئەم بانکەوە مووچەکانیان بەدەست بگات ، وەک بانکێکی فەڕمی گشتگیری حکومەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و جیاواز لە بانکە حکومیەکانی تر خزمەتگوزاریەکانی لە بواری جیاوازی بانکیدا پێشکەش دەکات و تەنها هەڵگرتنی پارە نیە.