هەرێم نیوز
وه‌زیری كاری عێراق ئاشكرای كرد كه مانگانه بڕه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌درێت به بیانییه‌كان و زۆر له‌و بڕه پاره‌یه زیاتره كه باس ده‌كرێت و خه‌ملێنراوه به 800 ملیۆن دۆلار، جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌شی زۆری ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وه‌زیری كاری عێراق له لێداوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان مه‌رجی بۆ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان داناوه له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی هه‌ر كرێكارێكی بیانی، ده‌بێت كرێكارێكی عێراقی كاری پێ بكرێت.
وتیشی: ئێستا مه‌زنده ده‌كرێت 800 هه‌زار تاكو ملیۆنێك بیانی له عێراق هه‌بن و كار بكه‌ن.
ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌م كرێكارانه مانگانه 500 دۆلار وه‌ربگرن، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه مانگانه زۆر له‌و رێژه پاره‌یه‌ی كه باس ده‌كرێت و به 800 ملیۆن دۆلار خه‌ملێنراوه، ده‌درێته هاووڵاتییانی بیانی.
وه‌زیری كاری عێراق نه‌شی شارده‌وه كه ئێستا هه‌ندێ بیانی هه‌ن له ناوخۆی عێراق مانگانه مووچه‌كه‌یان زیاتر له ده‌فته‌رێك دۆلاره.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له لیژنه‌ی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرای كردبوو كه مه‌زنده ده‌كرێ مانگانه بڕی زیاتر له 800 ملیۆن دۆلار بدرێت به كرێكاره بیانییه‌كان.