هەرێم نیوز
ئه‌مڕۆ هەینی، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانی پانێڵێكدا كه له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شی كرد، دووپاتی كرده‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی له‌نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئارادا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌بووه كێشه‌ی یاسایی دارایی بووه و توانراوه به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیبەیتی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە سەرەتای هێرشەکانی داعش، عێراق بە ئەزمونێکی ئازاربەخشی بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا رۆشت، بەڵام لە دوای سەرکەوتن بەسەر داعسدا، عێراق سەرەتایەکی نوێی دەستپێکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هیچ لایەنێکی دەرەکی قبوڵ ناکەن، ببێتە لایەنی سێیەم بۆ گۆڕانکاری سیاسی لە عێراق، لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021 بە دۆخێکی قورس‌دا تێپەڕبون، بەڵام بە رێککەوتنی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆتای‌یان پێهێنا، ئەوەش نیشانەی گەشەی کاری سیاسی عێراقە.
ئەوەشی خستەڕو، پێویستە جیاوازی لە نێوان پەیوەندی ئەرێنی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و پەیوەندی نەرێنی دەستێوەردانی سیاسی بکرێت، هەمو دەستێوەردانێک و زیادەڕەوییەک بۆ سەر عێراق رەتکراوەتەوە، جا لە هەر لایەنێکەوە بێت و دەشڵێت، "بڕیارەکانی عێراق بڕیاری نیشتمانین و لە بەرژەوەندی ئەمریکا و ئێران و تورکیا نییە."
باسی لەوەشکرد، زۆربەی وڵاتان و ئەمریکاش، ئەگەر بیەوێت پەیوەندی لەگەڵ عێراق هەبێت، پێویستە سەرەتا رێز لە سەرەوەری وڵاتەکە و ئیرادەی گەلەکەی بگرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چاویان به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن. گوتووشیه‌تی كه كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌میانی چاوپێكه‌وتنه‌كاندا ئاره‌زووی خۆیان نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌مان كار بكه‌ن.
سوودانی باسی له‌وه كردووه، له‌دوایین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلیكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تاووتوێی چه‌ند پرسێكی كردووه، له‌وانه؛ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی و كاراكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی و كاركردنی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق.