هەرێم نیوز
بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا بڕی 233 ملیۆن دیناری تایبەت بە گەنمی جوتیاران لە بەغداوە رەوانەی هەرێم کراوە و بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنمەکەنیان بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، لە میانەی راگەیەندراوێکدا نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەکۆی 411 ملیار و 24 ملیۆن و 296 هەزار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی ئەمساڵ تا ئێستا بڕی 233 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە رەوانەکراوە بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان و لەسەر بنەمای رۆژی وەرگرتنی گەنمەکان شایستەکان بەسەر جووتیاران دابەش دەکرێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە پارەیەی هاتوە بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیان بەسەر جوتیاران دابەش دەکرێت و لە ئایندەدا ئەو بڕەی تر کە بریتییە لە 178 ملیار و 24 ملیۆن دینار بۆ هەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانی هەرێم دەنێردرێت و بەسەر جوتیاران دابەش دەکرێت.