دواین هەواڵ

عێراق‌

 22/09/2023

محمد شیاع سودانی : تا کۆتایی ئەمساڵ پارە بۆ هەرێم دەنێرین

هەرێم نیوز

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ناردنی پارە بۆ هەرێم تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، پێش ساڵی نوێش پرسە داراییەکان یەکلایی دەکرێنەوە، لە دوای سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا چارەسەرییان بۆ کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم دۆزیوەتەوە و دەشڵێت، بۆ ناردنی شایسەتە داراییەکانی دیکەش گفتوگۆ بەردەوامە.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی دیدارێكی گفتوگۆئامێزدا كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌زگای ئه‌لمۆنیتۆر و سیمافۆرـی ئه‌مه‌ریكی و له‌ په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نیویۆرك رێكخرابوو، رایگه‌یاند؛ هێزه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكن له‌ هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كه‌ حكومه‌تی نوێی عێراقیان پێكهێناوه‌. گوتیشی، رێككه‌وتنێكی سیاسی هه‌یه‌ بۆ بنه‌ما گشتییه‌كان و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ ده‌نگی پێ دراوه‌ و حكومه‌تی له‌سه‌ر پێكهێنراوه‌ و ئه‌و حكومه‌ته‌ پابه‌نده‌ به‌ پابه‌ندییه‌كانی سه‌ری.

سوودانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه‌، پاره‌داركردنی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌ستپێكردووه‌ و تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات پاكتاوی داراییش له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌ر له‌ كۆتایی ئه‌م ساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت. سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غازیش رایگه‌یاندووه‌، گفتوگۆكان هه‌نگاوی باشیان بڕیوه‌.

محەممەد شياع سوودانی، وتیشی عێراق هەناردەی نزیکەی 470 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی لەڕێگەی بۆریی تورکیاوە لەدەستداوە، کە ئەم ژمارەیە کاریگەری دەخاتە سەر بودجە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها رایگەیاند، "چاوەڕێی ئاماژەی لایەنی تورکی دەکەین بۆئەوەی دەست بە هەناردە بکەینەوە، چونکە وەستانی هەناردەکە پێچەوانەی رێککەوتنی ساڵی 1973ی نێوان عێراق و تورکیایە."

باسی لەوەشکرد، لە دوای سەردانی شاندی هەرێم بە بەغدا، چارەسەری کێشەکانیان دۆزیوەتەوە، چارەسەرەکەش کە بە‌غداوە بوە نەک لە دەرەوەی عێراق، ناردنی پارە بۆ هەرێم تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، پێش ساڵی نوێش پرسە داراییەکان لەگەڵ هەرێم یەکلایی دەکەنەوە

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP