هەرێم نیوز
وەزیری بەرگری تورکیا لە ڕۆژنامەی میللی تورکیا رایگەیاندوە: بەردەوام هۆشداری بە بافڵ تاڵەبانی دەدەین و داوای لێ دەکەین واز لە پشتگیریی کردنی پەکەکە بهێنێت.
یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا دەربارەی زیادبوونی هەماهەنگییەکانی پەکەکە لە سلێمانی دەڵێت: بەردەوام هۆشداری بە بافڵ تاڵەبانی دەدەین واز لە پشتگیری کردنی پەکەکە بهێنێت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو رێکخراوە بپچڕێنێت، ئەگەر نا رەوشی داهاتوو لە بەرژەوەندی سلێمانی نابێت.
وەزیری بەرگری تورکیا،ئەوەشی راگەیاند: "چاودێری جموجۆڵهكانی یەکێتی دەکەین و تێبینییەکانی خۆشمان بە عێراق و پارتی دەدەن".
وەزیری بەرگری تورکیا جەختیش دەکاتەوە، ئەوان چەندین جار هۆشدارییان بە یەکێتی داوە، بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانی پەیوەندییەکانیان بە تەواوی لەگەڵ یەکێتی پچڕاندووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دووشەممە، 18ی 9ی 2023 تورکیا لە ئاخرین هێرشی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی لەلایەن داگیرکەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج دژە تیرۆری کوردستان راشیگەیاند: کە بەداخەوە 3 هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستان شەهیدبوون و 3 پێشمەرگەی تریش برینداربوون.