دواین هەواڵ

ئابوری‌

 23/09/2023

نرخی دۆلار لە سێ مانگی داهاتودا دادەبەزێت

هەرێم نیوز

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار دادەبەزێت". 

ئەمڕۆ شەممە، موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:  لە ماوەی سێ مانگی داهاتووا هەوڵدەدرێت نرخی 100دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا دادەبەزێت بۆ ئەو مەبەستەش بانکی ناوەندی چەن ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر لەوانە کارئاسانیکردن بۆ حەواڵە و رێکارەکانی تایبەت بە پێدانی باج ئەنجامدەدرێت.

ڕاشیگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی دارایی ئێستای عێراق دابەزین و جێبەجێکردنی نرخی 100 دۆلار بۆ 132 ھەزار دینار ئەگەرێکی دورە، هاوکات پاش هەڵکشانی نرخی دۆلار لە ماوەی پێشوودا، ماوەی چەند رۆژێکە نرخەکەی لە دابەزیندایە کە نرخی هەر 100دۆلارێکی ئەمریکی بۆ خوار 155 ھەزار دینار دابەزیووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بانكی ناوەندی داوا لە بازارگانەكان دەكات داواكاری پێشكەش بكەن بۆ كڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی و بەمەش خواست لەسەر دۆلار كەمدەبێتەوە. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ، 22/9 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕی 3 ملیار دۆلاری یەدەگی عێراقی لەڕێگەی بانکی جی پی مۆرگانەوە گواستوەتەوە بۆ حسابی بانکی ناوەندی عێراقی ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر نرخی دۆلار و حەواڵەی بازرگانی.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP