هەرێم نیوز
وەزیری کشتوکاڵ رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی جوتیاران و پارێزگاریكردن له‌به‌روبومه خۆماڵیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئابوری عێراق بڕیاریدا به قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی (ته‌ماته و په‌تاته و شوتی) له‌ده‌روازه و مه‌رزه‌كانی سنوری ناوه‌راست و خواروی عێراق.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكرده‌وه، "له‌پێناو پاڵپشتی جوتیاران و پارێزگاری له‌به‌روبومه خۆماڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوابه‌دوای نوسراوی داواكاری وه‌زاره‌تمان و هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، به‌خۆشحاڵیه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئابوری، بڕیاڕدرا له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی (ته‌ماته و په‌تاته و شوتی) له‌ده‌روازه و مه‌رزه‌كانی سنوری ناوه‌راست و خواروی عێراق".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه واده‌كات كه به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و به‌یه‌كه‌وه كاركردن بۆ یه‌كخستنی (ڕۆژنامه‌ی كشتوكاڵی) له‌پێناو ڕه‌خساندنی به‌رژه‌وه‌ندی و سودی گشتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق".
ئەوەش هاتووە، "هیوادارم جوتیارانمان سود له‌م بڕیاره وه‌ربگرن و ببێته مایه‌ی كارئاسانی و ساغبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان و دابینكردنی پێویستیه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌م بۆنه‌یه‌وه زۆر سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئابوری و وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق و فراكسیۆنه كوردییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌تایبه‌تی مامۆستا غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانیمان هه‌یه بۆ هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له ماوه‌ی رابردو له‌گه‌ڵماندا په‌رۆشی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بون".