هەرێم نیوز
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی هه‌شت تۆمه‌تباری ئاژاوه‌گێڕ و ته‌قه‌كه‌ریان له سنوری چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركرد.
ئەمڕۆ شەمە، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له‌پێناو ئارامی و ئاسایشی زیاتر و چه‌سپاندنی یاسا و ڕێگریكردن له ته‌قه‌كردن و ئاژاوه‌گێڕی، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ماوه‌ی مانگێكدا، هه‌شت تۆمه‌تباریان به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ده‌ستگیركردوه كه هه‌ستابون به نانه‌وه‌ی پشێوی و ته‌قه‌كردنی له ماڵان و شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كه بێمۆڵه‌تانه‌ی كه به‌كاریان هێنابو ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه".
ئاماهی بهوهشكردوه، "له ئێستادا تۆمه‌تباران به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به مادده‌كانی ( 495-430-405) له‌یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه".