هەرێم نیوز
بەپێی ڕاگەیاندراوێک لە کۆمپانیای سۆمۆ :شاندێکی کۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیایان کردووە و لەگەڵ لایەنی تورکی لە نزیکەوە بۆریی نەوتیان بەسەرکردووە بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کورستان
ئاماژە بەوەشدراوە:بەم نزیکانە یەکەم جار وەک تاقیکردنەوە نەوت بە ڕێگای بۆری هەناردە دەکرێتەوە.
(کۆمپانیای سۆمۆی عێراق و کۆمپانیای بۆتاسی تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان ) چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە،محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە وتاری خۆی لە نیویۆرک ئاماژەی بە پێشکەوتنی دانوستاندنەکانی تیمەکانی تەکنیکی کردووە سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
(ئاڵپ ئەرسەلان بایرەکدار)وەزیری وزەی تورکیاش ڕایگەیاند:لەڕووی تەکنیکییەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت هەموو ئامادەکاریەک کراوە.