هەرێم نیوز
پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق، ڕایگەیاند، ساڵی داهاتوو سەرجەم مامەڵە بازرگانییەكانی ناوخۆو مامەڵەكانی تر دەكرێن بە دیناری عێراقی لەبری دۆلارو زۆربەی بازرگانەكان چونەتە ناو كەناڵی فەرمی حەواڵەكردنەوەو دۆلاریان بە نرخی (1320) دینار بۆ دابین دەکرێت.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی رایگەیاند؛ لە ساڵی داهاتوەوە تەوای مامەڵە بازرگانییەکان لە دۆلارەوە بۆ دینار لە ناوخۆدا دەگۆڕێت و ئەو کارەش بە رێککەوتنی بانکی ناوەندی و بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا کراوە.
وتیشی: دۆلاری ئەمەریکی تەنها دەدرێت بەو گەشتیارانەی گەشتی دەرەوەی عێراق دەکەن و تەواوی بازرگانییە ناوخۆییەکان دەبێتەوە بە دینار.
رونیشیکردەوە، ئێستا زۆربەی بازرگانەکان رویان لە سەکۆ فەرمییەکان کردوە بۆ دابینکردنی دۆلار بەنرخی (1320) دینار، ئەوەش هۆکاری سەرەکی بوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی نرخەکان و کەمکردنەوەی هەڵاوسان.