هەرێم نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: دوای جێبەجێکردنی سیستمی پریپەید نرخی کارەبای نیشتمانی لە گەڕەکەکان بە هەمان شێوەی ئێستا دەبێت و ناگۆرێت، وە ئەو سیستمە کارئاسانی بۆ کۆکردنەوەی داهاتی کارەبا دەکات.
ئەردەڵان دۆسکی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی پڕۆسەی پریپەیدی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە هەمان نرخی پێشووی کارەبا کرا.
وەزارەتی کارەبا شوێنەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید بۆ هاوبەشانی کارەبا دیاری دەکات و لەسەر بنەمای داواکاریی شوێنەکان نابێت.
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتوە، بۆ ئەم مەبەستە، چەند گەڕەک و زۆنێک لە سنووری سەنتەری پارێزگاکان و سەنتەری ئیدارە سەربەخۆکان وەک پلانی دەستپێکردنی پرۆسەکە دەستنیشان کراون.