دواین هەواڵ

عێراق‌

 26/09/2023

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن روونکردنەوە دەدات

هەرێم نیوز 

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیارینەکردووە بەڵام لێژنەیەکی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە. 

جومانە غەللای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمسیاران وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی دیارینەکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی تایبەتی چاودێریکردن پێکهێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمسیۆن وردبینی بۆ داتای ئەو کاندیدانە دەکات کە تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە و تا کۆتاییهاتنی ئەو وردبینە، کاندیدەکان بە فەرمی هەژمار ناکرێن.

ئاشکراشیکرد، هیچ کاندیدێک دوورنەخراوەتەوە و لە حاڵەتی دوورخستنەوەی کاندید ماوەی سێ رۆژ لە بەردەم پارت و هاوپەیمانیەتییەکانە، بۆ ئەوەی تانە لە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمسیاران بدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP