نرگس_صرافیان_طوفان
و-سۆماخالید
کاتێک تالە قژەکانت دەست دەکەن بە سپی بوون،تازە تێدەگەی کە ژیان گاڵتەچی نیە و بەجدی وا خەریکە پیر دەبیت!
لە مێشکتدا هێشتا منداڵێکی بەختەوەریت،بەڵام هەر کاتێک لەبەردەم ئاوێنە رادەوەستیت،ڕوخسارێکی بەهێز و جوان دەبینیت و هەست بە بەرپرسیارێتی زیاتر لەسەر شانەکانت دەکەیت،بە بێ ئاگاییەوە خۆت لە منداڵە ماندووەکەی ناو دەروونت دوور دەخەیتەوە.
هەرچەند زیاتر بەرەو پێش بچیت،هەستدەکەی دەبێت لەگەڵ جیهان و مرۆڤەکان جددیتر ڕەفتار بکەیت و زەردەخەنەکانت کورتتر دەبنەوە، سەقفی خەونەکانت بەرزتر و چوونە نێو قولایی خەیالەکانت و بێدەنگیەکی زیاتر....
هەندێک کات لە قژە سپیەکانت بێزار دەبیت و هەندێک کات خۆشتدەوێن و هەندێک کات بەدوای ڕێگایەکی بۆ گەڕانەوەت بۆ ڕۆژانێک کە قژەکانت هێشتا ڕەشبوون و زەردەخەنەکانت هێشتا قووڵ و شانەکانت هێشتا سووک!
دەترسیت لە 30 ساڵی بوونی تەمەنت و دەترسیت لە 40 ساڵی بوونی تەمەنت و دەترسیت لە 50 و 60 و 70 ساڵی بوونی تەمەنت و بە تێپەڕبوون قبوڵی ئەوە دەکەیت کە تەمەنت تێپەڕاندووە و پێویستە هەڵسوکەوتەکانت بەپێی ئەو ئەزموونانەی ژیانت هەیە بیگونجێنیت.
بەدرێژایی ژیانت حەز دەکەیت بگەرێیتەوە بۆ رابردوو و ببیتەوە بە منداڵ، بەڵام لە خاڵێکەوە لۆژیکییەکەت هەستەکانت زاڵ دەکات و لەگەڵ سروشتی گەردووندا ڕێک دەکەوێت و بەپێی یاسا نەنووسراوەکانی گەردوون بەردەوام دەبێت.
ڕۆژێک دێت هەموو شتێک قبوڵ دەکەیت و باوەڕت بەوە دەبێت ساڵەکانی ڕابردوو و ئەو ساڵانەی ماونەتەوە، ڕەشبوون و سپیبوونی قژت، بارودۆخەکەت، تەمەنت، هەرچیەک بێت، دەبێت بە باشی بژیت.