دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 05/12/2023

١:٣٠ خولەک

سۆما بەرزنجی

لە ڕێگای گەڕانەوەم بۆ ماڵەو دوای تەواو بوونی دەوامی زانکۆ، کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی ٣ ی دیسەمبەری ٢٠٢٣ یە.

لە ناو پاسدام مێندۆزای ڕۆژنامەنووس لە دێڕێکدا لە گابرێل گاریسا مارکیز دەربارەی شاکاری سەد ساڵ تەنیایی دەپرسێت :

بۆچی لەو سەردەمەدا دەستت لە نووسینی ئەم ڕۆمانە ھەڵگرت؟

مارکیز: چونکە لەو سەردەمەدا نە ئەزموونن ھەبوو، نە بڕوا بەزۆبوون، نە لایەنی کەم تەکنیکێک بۆ نووسینی ئەم چەشنە ڕۆمانە..

خاتوونێکی قژ و چاوو برۆڕەشی لەشێکی لاوازی ھەبوو، خاتوونەکە خاوەن پێداویستی تایبەت بوو، توانای قسەکردنی نەبوو.

ڕایچڵەکانم بە دەستی ئاماژەی کرد، ئەم پاسە بەلای (عەلوە کۆنەکە) کە ئێستا بۆتە پاڕکی گەشتیاری، ناڕوات؟

بە کاکی شۆفێرم ووت، ئەم خاتوون دەچێتە ئەم شەقامە، تۆ بەو ئاڕاستە دەڕۆی؟

شۆفێر: نەخێر ناڕۆم بۆ زوو قسەی نەکرد؟

ووتم کاکە خاوەن پێداویستی تایبەتە بۆیە خۆی پێی نە وتوویت، ھاوکاری بکە، بەھەر حاڵ خاتوونەکە دابەزی دیاربوو دەبوایە زۆر بە پێ بڕۆشتایە، ماڵئاوایم لێ کرد.
نەچوومەوە ناو پرسیار و وەڵامەکانی مارکیز و مێندۆزای ڕۆژنامەنووس.

خەفەت دەستی کردە بینەقاقام، ئەو کاتانەی ھێنایەوە یادم منیش توانای قسەکردنم نەبوو، ھەمیشە چاوەڕێی دەم و دەستی کەسێک بووم یاریدەم بێت.

جارێک لە فرۆشگایەک ویستم شتێک بکڕم چەندی داوام کرد لێم تێنەگەیشت و گوێی لە دەنگم نەبوو، ناچار کەسێکی دیکەی بانگ کرد.

ووتی وەرە ( قسەی ئەمەم بۆ بکە بە کوردی)

نازانم دوای ئەمە چیتر بنووسم بۆتان

بەس ئومێد ئەکەم ھیچ کەسێکتان بێدەنگی تام نەکەن.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP