هەرێم نیوز
سەرپەرشتیای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەی سۆران دەستبەکاربوون و دوای تەواو بوونی کارەکانیان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە راشکاری دەخەنەڕوو.
ھەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، و سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە کاتی دروستبوونی روداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەندروستی گەیشتونەتە شوێنەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و بەھاناوەچوونی قوربانییەکان.
وتیشی، لیژنەکە لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری زۆری قوربانییەکان دەکات، ھۆکارێکی سەرەکیش ئەوەیە قوربانییەکان ھەوڵی خۆرزگارکردنیان نەداوە، بەو پێیەی ھیچ کەس لە قوربانییەکان نەسوتاون و بە دوکەڵی ئاگرەکە گیانیانلەدەستداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوو کەس لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەستگیرکران، کە خاوەنی باڵەخانەکە و خاوەنی مۆبیلیاتی باڵەخانەکەن، وەک ئیدارەی سەربەخۆ سۆرانیش دەست بەرێکارەکان دەکەن و پێداچوونەوە بە سەرجەم باڵەخانەکاندا دەکەن.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، جەختیکردەوە: "لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت، کاری جددی لەسەر ئەو بابەتە دەکەین و هەموو هۆکارەکانی ئەو رووداوەش دەخەینەڕوو، بۆ ئەوەی هەم هاووڵاتییان زیاتر هۆشیاربن، هەمیش تیمەکانی بەرگری شارستانی باشتر کارەکانی خۆیان بکەن