هەرێم نیوز
سودانی رایگەیاند، واژوی لە سەر ناردنی 700 ملیارەکە بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە میانی بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا راگەیاند "دوێنێ ئیمزام لەسەر ناردنی 700 ملیار دیناری قەرز بۆ موچەی هەرێمی کوردستان کرد."
له ئێستادا حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی ئەو 700 ملیار دینارەیە کە سودانی واژووی لەسەر ناردنی کردوە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێم بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، 7ی ئهم مانگه، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە تەواو بون و بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.