هەرێم نیوز
ئه‌ندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دانیشتنی تایبه‌ت به دیاریكردنی جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دوای به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دواده‌خرێت.
سالم عه‌نبه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كانی سوننه‌كان رێكه‌وتنیان له‌باره‌ی دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌كردوه، تاوه‌كو له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "لیستی ناوی كاندیده‌كان تاوه‌كو ئێستا جێگیر نیه و گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت، هیچ رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر كاندیدێك یان دو كاندید نه‌كراوه تا له په‌رله‌مان یه‌كلابكرێته‌وه و ده‌نگ به یه‌كێك له كاندیده‌كان بدرێت".
سالم عه‌نبه‌كی ده‌شڵێت، "دانیشتنی دیاریكردنی جێگره‌وه‌ی حه‌لبوسی به‌پێی هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له 18ی ئه‌م مانگه دواده‌خرێت".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، دواخستنی دیاریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نابێت، ئه‌گه‌ر هێزه سوننه‌كانیش ڕازی نه‌بون به كه‌مكردنه‌وه‌ی لیستی ناوه‌كان، له دانیشتنی په‌رله‌ماندا هه‌مو لیسته‌كان له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌خرێنه ده‌نگدانه‌وه.