دواین هەواڵ

ئابوری‌

 10/12/2023

زانیاری نوێ لەسەر ناردنی 700ملیار دینارەکە

هەرێم نیوز

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد دەڵێت، سبەینێ یان دوو سبەی700 ملیار دینارەکە دەخرێتە سەر ھەژماری بانکی ھەرێمی کوردستان.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: وەك نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێم رۆژی ھەینی سەرجەم رێكارەكانیان تەواو كردووە سەبارەت بە ناردنی 700 ملیارەكە و بڕیارە رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممەش ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ھەژماری بانكی ھەرێم.

هەر لەو بارەیەوە، ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: رێكارە ھونەرییەكان تەواو بوون، لە چەند رۆژی داھاتوودا 700 ملیارەكە دەگاتە ھەرێم.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ بە فەرمی سودانی ڕایگەیاند واژووی لەسەر ناردنی 700ملیارەکە کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP