دواین هەواڵ

ئابوری‌

 10/12/2023

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی 700 ملیار دینارەکە

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق و لەژێر چاودێریی وەزارەتەکەیان، بڕی 700 ملیار دینار قەرز دەدرێتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10-12-2023 وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی نووسراوێکی کردووە، تێیدا بڕیاردراوە بە پێدانی قەرزێکی 700 ملیار دیناری بۆ پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەمەرجێک ئەو بڕە پارەیە دواتر لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجە پاکتاو بکرێت.

پێشتریش محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رەزامەندی خۆی لەسەر ڕەوانەکردنی ئەو بڕە پارەیە نیشاندا.

بڕیارە پارەکە بە چەند گوژمەیەک لە رێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەینەوە بخرێتە سەر هەژمارەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP