دواین هەواڵ

وەرزش‌

 22/03/2024

ڕۆبینیۆ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەتاوانی دەستدرێژی سێکسی 9 ساڵ زیندانی دەکرێت

هەرێم نیوز

ڕۆبینهۆ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی سزای ٩ ساڵ زیندانیکردن سزادرا.

یاریزانە بەڕازیلییەکە دوو ساڵ لەمەوبەر لە ئیتاڵیا بەهۆی ئەوەی بەشداربوو لە دەستدرێژی بەکۆمەڵ بۆ سەر ژنێکی ئەلبانی لە یانەیەکی شەوانە لە میلان لە ساڵی ٢٠١٣دا سزا درا.

ڕۆبینهۆی تەمەن 40 ساڵ لە شووقەکەی خۆی لە شاری سانتۆسی زێدی خۆی دەستگیرکرا.

دوای ئەوەی حکومەتی ئیتاڵیا لە داواکاری بۆ ڕادەستکردنەوەی ناوبراو سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە ئیتاڵیا داوای کرد کە ڕۆبینهۆ هەر لە بەرازیل زیندانی بکرێت.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دادگای بەرازیل بڕیارەکەی پشتڕاستکردەوە و بڕیاریدا کە لەبری بەندکردن لە ماڵەوە سزای زیندانیکردنەکەی لە زینداندا بەسەر ببات.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش، دادوەری دادگای باڵای بەرازیل داوای ڕاگرتنی حوکمەکەی ڕەتکردە و جەختیان لەوە کردە کە دەبێت هەر زیندانی بکرێت.

 ئەو بڕیارە یەکلاکەرەوەی سیستەمی دادوەری بەڕازیل لەلایەن میدیا ناوخۆییەکانەوە ستایش کرا، چونکە ترسیان لەوە هەبوو ڕۆبینهۆ بەهۆی ناوبانگ و سامانەکەیەوە لەدەست سزادانەکە ڕزگاری بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP