دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 3 هەفتە

ئێران دەیەوێت بەجۆرێک هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل کە ئەمریکا وەڵامدانەوەی نەبێت

هەرێم نیوز

گۆڤاری پۆلەتیکۆ بڵاویکردەوە؛ بەپێی هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکان، ئێران دەیەوێت "گورزێکی گەورەی تۆڵەسەندنەوە" لە ئیسرائیل بدات، بەڵام بەجۆرێکیش بێت کە شەڕێکی ناوچەیی هەڵنەگیرسێت و لە ئەنجامدا وەڵامی ئەمەریکای لێنەکەوێتەوە.

پۆلیتیکۆ دەڵێت: هەواڵگری ئەمریکا باس لەوە دەکەن کە وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئیسرائیل لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا ڕوودەدات.  ئێران پلانی هێرشێکی گەورەتر لە ئاسایی بۆ سەر ئیسرائیل دادەڕێژێت.

ئەوەی زانراوە، بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دەدرێت.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە دەڵێت، کۆماری ئیسلامی ئێران دڵنیایی داوەتە ئەمریکا کە وەڵامدانەوەی بۆ ئیسرائیل "سنووردار" دەبێت.

وۆڵ ستریت جۆرناڵیش لەم بارەیەوە بڵاویکردەوە: خامنەیی هێشتا خەریکی لێکۆڵینەوەیە لەو مەترسییە سیاسییانەی دووچاری دەبێت، بەهێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل. بەڵام هێزە سەربازییەکانی ئێران لە ئێستاوە درۆنەکانی لە حەشارگەکانی دەهێناوە.

لە هەمان کاتدا وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە هاوتا ئەمریکییەکەی وتووە، کە هەر هێرشێکی ڕاستەوخۆی ئێران، وەڵامدانەوەی گونجاوی ئیسرائیلی بەدواوە دەبێت لە دژی ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP