هەرێم نیوز
جۆن كیربی رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌ره‌پێدانی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل بۆ شه‌ڕێكی به‌رفراوان ڕه‌تده‌كاته‌وه، دەشڵێت، شه‌وی رابردوش دۆخه‌كه نیشانی‌دا كه ئیسرائیل توانایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له خۆی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی 4ی 2024، جۆن كیربی ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی NBC رایگه‌یاند، "پێموانییه هیچ هۆكارێك بۆ ئه‌وه هه‌بێت شه‌ڕه‌كه درێژه‌بكێشێت و ئێرانیش هێرشی زیاتر ئه‌نجامبدات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سه‌رۆكی ئه‌مریكا باوه‌ڕی به‌وه نییه كه پێویسته به‌م ئاراسته‌یه هه‌نگاو بنێن و شه‌ڕێكی فراوان له‌نێوان ئیسرائیل و ئێران دروستبكرێت".
جۆن كیربی باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌مریكا خوازیاری په‌ره‌سه‌ندنی دۆخه‌كه نییه و به‌دوای شه‌ڕێكی گه‌وره‌تردا نییه له‌گه‌ڵ ئێران، "شه‌وی رابردوش دۆخه‌كه نیشانی‌دا كه ئیسرائیل توانایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له خۆی، باڵاده‌ستی سه‌ربازییه‌كه‌ی زۆر به‌رچاو بو، زیانه‌كانی به‌راورد به هێرشه‌كه‌وه زۆر كه‌م بون".
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی شەممە، 13-04-2024، دەوروبەری کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ‌کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.
دانیاڵ هەگاری، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیل، توانیویەتی سەدا 99ـی درۆن و مووشەکەکانی ئێران بخاتە خوارەوە، پێش ئەوەی بگەنە ناو ئەلئەڤیڤ و شارەکانی دیکە. گوتیشی، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئێران؛ کچێکی تەمەن 10 ساڵان بە سووکی لە باشووری ئیسرائیل بریندار بووە.
بە وتەی بەرپرسە ئەمنییەکانی ئیسرائیل، ئێران لە هێرشەکەی شەوی رابردوویدا، 170 درۆن، 30 مووشەکی جۆری "کرووز" و 120 مووشەکی بالیستی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و زۆرینەیان خراونەتە خوارەوە. هاوکات بەشێکی ئەو مووشەک و درۆنانە، لە ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان خرانە خوارەوە.
هێرشەکەی ئێران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کاردانەوەی لێکەوتەوە؛ یەکێتیی ئەوروپا و هەر یەکە لە وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، سعوودیە و چەندین وڵاتانی دیکەی ناوچەکە "بە توندی" هێرشەکەیان سەرکۆنە کرد. وابڕیاریشە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی هێرشەکە بکات.