هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەتەواوی پاڵپشتی لە سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمریکا دەکەن و دڵنیان بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان لەوێ لەبەرچاو دەگیرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بە گەشبینییەوە لە سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڕوانێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە دەڵێ، "ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی لەو سەردانە دەکەین و دڵنیان بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان لەوێ لەبەرچاو دەگیرێت."
هاوكات لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هیوا دەخوازێت کۆبوونەوەکان ئەرێنی و سەرکەوتوو بن و ببنە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات."