دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ئیسرائیل وەڵامی ئێران دەداتەوە

هەرێم نیوز

پاش هێرشەکەی ئێران بۆ سەرئیسرائیل،  ئەنجوومەنێکی باڵای ئیسرائیلی لەسەر چۆنێتی وەڵامدانەوەی ئێران کۆبوونەوە. تاوەکو ئێستا زانیارییەکان بۆئەوە دەچن ئیسرائیل وەڵامی ئێران بداتەوە.

ماڵپەڕی "ئەکسیوس"ی ئەمریکی رایگەیاند، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هاوتا ئەمریکییەکەی ئاگادار کردەوە کە ئیسرائیل هیچ بژاردەیەکی نییە جگە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران.

دانیشتنی ئەنجوومەنی جەنگی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی ناتانیاهۆ بەبێ ئەوەی بڕیارێک سەبارەت بە ئێران ڕابگەیەنێت کۆتایی هات. بەڵام زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل لەسەر ئەوە کۆک بوون وەڵامی هێرشەکەی ئێران بدەنەوە.

میدیاکانی ئیسرائیلیش ئەوەیان ئاشکرا کرد، کە ئیسرائیل دەیەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و بەبێ هەڵگیرسانی ئاگری شەڕ وەڵامی ئێران بداتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP