دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کرماشان لە ئارادایە

هەرێم نیوز

دوای ئەوەی ئیسرائیل بڕیاری دا هێرشبکاتە سەر ئێران و تۆڵەی خۆی بکاتەوە، میدیاکانی ئیسرائیل باس لە ئەگەری هێرش بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئێران دەکەن.

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان دەڵێن یەکێک لە ئامانجە ئەگەرییەکانی ئەو هێرشە یەکێک لە بنکە مووشەکییەکانی سپای پاسدارانی ئێرانە، لە لە نزیک کرماشان.

یەکێک لەو شوێنانەی کە سوپای پاسداران مووشەکەکانی خۆی بەرەو ئیسرائیل تێدا ئاراستەکرد، لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان دەشڵێن، هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازی لە ڕۆژئاوای تاران، یەکێک دیکەیە لە ئامانجە ئەگەرییەکانی ئیسرائیل.

ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، پێویستە ئێران ئەو گرژییە ئەزموون بکات وەک چۆن ئێمە ئەزموونمان کرد.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، ئێران درکی بە هێزی بەرگریی ئێمە کرد و ئێستا دەبێت هەست بە هێزی هێرشبەری ئێمە بکات.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، ناتانیاهۆ فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە، تاوەکو چەند ئامانجێک لەناو ئێراندا پێشنیاربکەن بۆئەوەی هێرشی بکەنەسەر. بەجۆرێک هێرشەکان پەیامێک بۆ ئێران بنێرێت بەڵام زیانی گیانی لەدواوە نەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP