هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك بڕیاریدا به داخستنی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غداد، ئەم بڕیارەش لە دوای كشانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی هێزه‌كانیان دێت له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی له عێراق.
ئەمڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە عێراق و داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له ساڵی 2020دا باڵیۆزخانه‌ی دانیمارك له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، به فه‌رمی كرایه‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی سه‌ركردایه‌تی دانیمارك و به‌شداریكردن له ئه‌ركی ناتۆ له عێراق (NMI)”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دوای كۆتایی هاتنی سه‌ركردایه‌تی دانیمارك له NMI له مانگی ئایاری 2022، دانیمارك به‌شدارییه‌كی سه‌ربازی به‌رچاوی له ئه‌ركه‌كه‌دا هه‌بوو تا سه‌ره‌تای ساڵی 2024".
ده‌شڵێت: "ژماره‌یه‌كی كه‌متر له كارمه‌ندانی دانیماركی به‌رده‌وام ده‌بن له به‌شداریكردن له ئه‌ركه‌كه‌دا”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك راشیگه‌یاندووه كه "به كشانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی به‌شداری سه‌ربازی دانیمارك، ئه‌ركی سه‌ره‌كی باڵیۆزخانه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ته‌واو بووه، بۆیه حكومه‌تی دانیمارك بڕیاریداوه له 31ی ئایاری 2024ه‌وه باڵیۆزخانه‌كه‌ی دابخات".