هەرێم نیوز
عێراق گرێبەستێکى بۆ کڕینى 41 فڕۆکەى جەنگیی لەگەڵ ئەمریکا واژۆ کرد، گوتەبێژى حکومەتى عێراقیش دەڵێت، لە چەند مانگى داهاتوودا فڕۆکەکان دەگەنە عێراق.
باسم عەوادى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق، بە تۆڕى ( سى، ئێن، بى، سى)ى ئەمریکى، راگەیاند، دواى دیدارەکەى محەمەد شیاع سودانى و جۆ بایدن، عێراق گرێبەستێکى لەگەڵ ئەمریکا واژۆکردووە بۆ کڕینى 41 فڕۆکەى جەنگی.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق دوپاتیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا فڕۆكه‌كان وه‌رده‌گیرێن، هه‌روه‌ها هێڵێكی تایبه‌تی به‌رهه‌مهێنانی بۆ عێراق ده‌كرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه باسم عه‌وادی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه له كۆتایی ساڵی 2024 كۆتایی به كاركردن له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی بهێنرێت به‌مه‌به‌ستی پشت به‌ستن به بانكه مۆڵه‌تپێدراوه‌كانی عێراق و ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ بانكه بیانییه‌كان".
دووپاتیشیکردەوە، لە دیدارەکەى سودانى و بایدن، باس لە هەڵگرتنى گەمارۆى سەر بانکە عێراقییەکان و کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە عێراق کراوە.