دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

لێدوانی عەمار حەکیم لە دیدارى سلێمانى

هەرێم نیوز

لەمیانەى پیشکەشکردنى وتارێک لە دیدارى سلێمانى، عەمار حەکیم، سەرۆکى رەوتى حیکمە رایگەیاند "لەگەڵ ئەوەدا نیین خاکى عێراق بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتان". و لە بارەی موچەی دەرمانبەرانەوە وتی: موچە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەممار حەكیم، ڕێبەری ڕەوتی حیكمە، لە گوتارێكدا لە سلێمانی، ئاماژەی بەوە كردووە، لە ماوەیەكی نزیكدا سەرۆكی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێ.

لەبارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانیش، عەمار حەکیم جەختیکردەوە "پێدانى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بەردەوامدەبێت".

هەروەها حەكیم لەبارەی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئەمریكا روونی كردووەتەوە، كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە كارنامەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا نییە.

لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل ڕێبەری ڕەوتی حیکمە گوتی: "ئێران لە خاکى خۆیەوە هێرشیکردووەتە سەر ئیسرائیل" و ئێران هاوسه‌نگیه‌كی به‌ده‌ستهێنا، به‌وه‌ی شه‌پۆلێك موشه‌كی ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل ‌كردو له‌ هه‌مان كاتیشدا ده‌رفه‌تی دا به‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی به‌شێكی زۆریان، به‌وه‌ش ئامانجه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP