دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

وەزیری ناوخۆی هەرێم: شتێک نیە بە ناوی حکومەتی مەرکەزی

هەرێم نیوز

وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: هیچ گروپێکى تیرۆریستى لە هەرێمى کوردستان بوونى نییە.

‎ئەمرۆ چوارشەممە، د. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە هەشتەمین دیداری سلێمانی کە لە زانکۆی ئەمەریکی – سلێمانی بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، بەپێی دەستووری عێراق شتێک نییە بەناوی حکوومەتی مەرکەزی، بەپێی دەستووری عێراق حکوومەتی فیدڕاڵ هەیە، دەستەواژەی مەرکەز لە هیچ شوێنێکی دەستووری عێراقی بەکارنەهاتووە.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لەبارەی سیستەمی عێراق ئەوەی خستۆتە ڕوو، ناوهێنانی حكوومەتی عێراق بە حكوومەتی ناوەندی هەڵەیە لە دەستووری عێراق، بە حكوومەتی فیدراڵ هاتووە، بەڵام عێراق بە دەست عەقڵیەتی ناوەندییەوە دەناڵێت.

‎رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوە کرد "گرووپە چەکدارەکانى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا و ئێران لە هەرێمى کوردستان تیرۆریست نیین".

لەبارەی گرووپی تیرۆستییەوە لە هەرێمی كوردستان، دووپاتی لەوە كردووەتەوە، كە هیچ گرووپێكی تیرۆستی لە هەرێمی كوردستان نییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP