دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ئالان حەمە سەعید: لیستی مامۆستایانی وانەبێژانمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران ناردووە

هەرێم نیوز

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لیستی مامۆستایانی وانەبێژانمان بۆ وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ناردووە.

دەشڵێت، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ قسەکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق سەبارەت بە مووچەی وانەبێژان.

پێشتریش وەزیری پەروەردە ڕایگەیاندبوو دوای ناردنی ئەو لیستە داوای تەرخانی دارایی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکرێت، کە هەموو مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچە خۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن .

ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی 35 هەزار و 550 وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هەن. مانگانه‌ 13 ملیار و 200 دینار وەکو شایستەی دارایی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆیان تەرخانکراوە. مووچەی ئەو وانەبێژانەی بڕوانامەی بەکالۆرۆیسیان هەیە، 400 هەزار دینارە و و ئەوانەی بڕوانامەی دبلۆمیشیان هەیە، 350 هەزار دینارە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP