دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

رێبەر ئەحمەد: عێراق پێویستی بە دروستکردنی دامەزراوەی دەوڵەت لەسەر بنەمای دەستور نەک هێزی زۆرینە

هەرێم نیوز 
وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، عێراق پێویستی بە گرنگیدانە بە دروستکردنی دامەزراوەی دەوڵەت لەسەر بنەمای دەستور نەک هێزی زۆرینە، هەروەها پێویستە بە شێوەی تایبەتی رێز لە هەمو پێکهاتەکان بگیرێت. 

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە هەشتەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند، پێویستە دەستوری عێراقی وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و جیاوازی پێکهاتەکان لە عێراق رێزی لێبگیرێت، واتە شیعە رێزی شیعەی لێبیرێت و کوردیش وەک کورد و سوننەش رێزی سوننەی لێبگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە داخەوە زۆرجان پێشێلکاری لە تایبەتمەندی پێکهاتەکانی عێراق دەکرێت ئەمەش هۆکارێکی نائارامییە لە عێراق، بڕیاری سیاسی نادروست ئالنگاری ئەمنی گەورە دروست دەکات، سەرهەڵدانی داعش لە ناوچە سونییەکان دەگەرێتەوە بۆ مامەڵەی نادروست بەرامبەر ئەو پێکهاتەیە لە عێراق.

ئەوەشی خستەڕو، لە 100 ساڵی رابردو عێراق سەقامگیری بە خۆوە نەبینەوە ئەگەر سەیری سیمینارەکانی پێشو بکرێتەوە هەمان ئەم قسانەی ئێستا دەکرێتەوە، پێویستە گرنگی بە دروستکردنی دامەزراوەی دەوڵەت لەسەر بنەمای دەستور بدرێت نەک لەسەر بنەمای هێز. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP