دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

18 کەس لە هێرشی حیزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل برینداربوون

هەرێم نیوز

حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی بۆ سەر "بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیل" ڕاگەیاند. تێیدا 18 ئیسرائیلی بریندارکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر عەرب ئەلعەرەمشەی ڕاگەیاند.

 ئەم گرووپە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، ڕایگەیاند کە بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیل ئامانجی هێرشەکە بووە.

ئەم هێرشەکە وەک کاردانەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل بوو، کە بووە هۆی کوژرانی چەند فەرماندە و ئەندامی حیزبوڵڵای لوبنان.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ژمارەی بریندارانی هێرشەکەی ئەمڕۆی حزبوڵای لوبنان بۆ سەر ناوچەی ئەلعەرەمشەی گەیشتووەتە 18 کەس.

 ڕۆژنامەی هائارتز لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، شەش یەدەگی سوپای ئیسرائیل برینداربوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP