دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێر بازاڕی لەنگەی هەولێر نۆژەندەکرێتەوە

هەرێم نیوز

فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، بازاڕی لەنگەی هەولێر بەزووترین کات نۆژەندەکرێتەوە. دەشڵێت نۆژەنکردنەوەکە لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێرە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە؛ دوای گڕگرتنی دووەمی بازاڕی لەنگە لە 8 ی 4 ی 2024، پڕۆسەی نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكە دەستی پێ كردووەتەوە و بە زووترین كات بازاڕەكە لەسەر ئەركی پارێزگای هەولێر نۆژەن دەكرێتەوە و بۆ كاركردنی كاسبكاران ئاسایی دەكرێتەوە.

بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکەوێتە نێوان شەقامی 40 مەتری و 100 مەتری شارەکە. ئەم بازاڕە یەكێكە لە قەرەباڵغەكانترین بازاڕی شارەکە.

پێشتریش لە 28ى حوزەیرانى 2023 بەهۆی شۆرتی کارەباوە، بەشێک لە دوکانەکانی لەنگە ئاگری گرت و، لە 25ى تشرینى یەکەمى 2018 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕەکە کەوتبوویەوە بەهۆیەوە تێکرای بازاڕی لەنگە سەرلەنوێ بونیادنرایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP