دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 1 هەفتە

نیشانەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامینەکان لە جەستەدا.!!

ئا: دەریا

یەکەم: لاوازبوونی قژ و نینۆکەکان، نیشانەیە بۆ کەمی ڤیتامین B7.

دووەم: شەقبوونی لێوەکان و ئاوسانی لیمفە گرێکان کە ئاماژەن بۆ کەمیی ئاسن و ڤیتامین B.

سێیەم: خوێنبەربوونی پوک، ئاماژەیە بۆ کەمی ڤیتامین C.

چوارەم: لێڵبوونی بینین و تاریکبوونی بەرچاو ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی ڤیتامین A.

پێنجەم: پەڵەی وشک و زبر لەسەر پێست و گرژبوونی مووەکان، نیشانەن بۆ کەمبوونی زینک و ڤیتامین B3 و B6 .

شەشەم: هەڵوەرینی قژ، نیشانەیە بۆ کەمبوونەوەی کانزاکان و ڤیتامین B7 و B3 .

حەوتەم: دەرکەوتنی پەڵەی سور یان سپی لەسەر پێست، نیشانەی کەمبوونی ڤیتامین A و C.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP