هەرێم نیوز
کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەدەستڕێژی گوولـلە دەکوژرێت، تا ئێستا بکوژ دەستگیرنەکراوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە له ناوچه‌ی سه‌در له رۆژئاوای به‌غدا، چه‌كدارانی نه‌ناسراو له نێو ئۆتۆمبێلێكه‌وه ته‌قه‌یان له كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ناوی (ع، ح، ج)، ته‌مه‌ن 39 ساڵ كرد و دەیکوژن.
میدیاکانی عێراق باس لەوە دەکەن، کارمەندە كوژراوه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی (ئیبن به‌له‌دی) بووه کە شوێنی کارکردنی بووە، و له‌و كاته‌ی كه له‌گه‌ڵ ژنێكدا له نه‌خۆشخانه‌كه ده‌رچوونه، ته‌قه‌ی لێ كرا‌و و كوژرا.
ئاماژە بەوەشکراوە تا ئێستا بکوژ دەستگیرنەکراوە و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووە.