دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

ئومێد خۆشناو: لەسەر ڕووداوی شەڕەتەقەکەی هەولێر چەند کەسێک دەستگیرکراون

هەرێم نیوز

پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەو شەڕەتەقەی کە دوێنێ لە هەولێر ڕوویدا و چوار کەس بەهۆیەوە کوژران، رایگەیاند کە چەند کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکراون و کێشەکەش بۆ دە ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، کێشەکە لە نێوان دوو کەسدا لەسەر زەوی و زار دروستبووە. وتیشی. چەند کەسێک لەسەر شەڕەکە کە لە نزیک گەڕەکی "هەولێری نوێ" دروستبوو، دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشدا، "ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس ئه‌وه‌ی پێویست بو گرتویانه‌ته‌به‌ر بۆ روداوه‌كه‌ و به‌تایبه‌ت پارێزگاریكردن له‌گۆڕستان و نه‌خۆشخانه‌كان بۆئه‌وه‌ی زیاتر شه‌ڕه‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ نه‌كات".

راشیگەیاند: ئه‌و بابه‌ته‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر دروستبوه‌، هی ئێستا نیه‌، ئه‌و كێشه‌یه‌ ره‌نگه‌ هی 10 ساڵ پێشتر بێت، زه‌ویه‌ك بوه‌ به‌ كه‌سێك دراوه‌ كه‌ وه‌به‌رهێنه‌رێكه‌ و له‌ئه‌نجامدا پرۆژه‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌ و لێی وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌، جارێكی دیكه‌ به‌پرۆسه‌یه‌كی ئاسایی زه‌ویه‌كه‌ به‌ وه‌به‌رهێنه‌رێكی دیكه‌ دراوه‌.

ئومێد خۆشناو ده‌شڵێت، "پێدانی زه‌وی به‌ وه‌به‌رهێنه‌ران یان وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ پارێزگاوه‌ نیه‌، به‌ڵكو دوای ره‌زامه‌ندی وه‌به‌رهێنان، شاره‌وانی زه‌ویه‌كه‌ دیاریده‌كات"

ئه‌وه‌شی خستەڕوو، "هه‌ردو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه‌ خۆیان خۆی به‌خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی زه‌ویه‌كه‌ ده‌زانن، كه‌یسه‌كه‌ش له‌دادگا بوه‌ و چه‌ندیجنجار دانیشتنیان كردوه‌ و سكاڵایان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌بوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی دوێنێ بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی رانه‌وه‌ستن له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی دادگا و ئه‌و ژماره‌ قوربانیه‌ زۆره‌ی لێكه‌وته‌وه‌"



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP