هەرێم نیوز
بڕیارە سبەینێ ھاوکاری ھاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز بەسەر لیواکانی پیادە دابەشبكرێت كە بڕەکەی (432 هەزار) دینارە بۆ هەر پلەدارو پێشمەرگەو ئەفسەرێک.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند:" سوپاسی ئەمریكا دەكەین كە هێزی پشتیوانی دوو توانی بچێتە ناو ئەو هاوكارییەوە كە مانگانە پێشكەش دەكرێت، تەنیا یەك لیوا ماوە هەوڵی جددی دەدەین لە ئایندەدا كێشەی ئەوانیش چارەسەر بكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە سبەینێ ھاوکاری ھاوپەیمانان بۆ مانگی تەموز بەسەر لیواکانی پیادە دابەشبكرێت كە بڕەکەی (432 هەزار) دینارە بۆ هەر پلەدارو پێشمەرگەو ئەفسەرێک.
فەرماندەیی پشتیوانیی دوو کە مانگەکانی رابردوو بێبەشبوون لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان، لەدوای وتەكەی ئەمڕۆی وەزیری پێشمەرگەوە، ئیتر ئەوانیش لەم مانگەوە سودمەند دەبن لە هاوكارییەكە