هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەین لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی خۆیان، بە هیچ شێوەیەک گەشتی عومرە لەگەڵ ئەو کەس و کۆمپانیانە نەکەن کە گرێبەستیان لەگەڵ ئێمەدا نەکردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمساڵ بەهۆی سەرپێچی رێنماییەکان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 90 کۆمپانیا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەوە راگیراون و مۆڵەتیان پێنەدراوە گەشتی حەج و عومرە بکەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە داهاتوویەکی نزیک ناوی ئەو کۆمپانیانە بڵاودەکەینەوە کە گرێبەستیان کردووە و دەتوانن بەبێ کێشە هاوڵاتییان گەشتیان لەگەڵدا بکەن، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو هیچ بەرپرسیارێتییەک هەڵناگرێت.
حەج و عومرەی هەرێم باسی لەوەش کردووە، لیژنەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، هەروەها لە دەروازەت عەرعەر بۆ عومرەکارانی رێگای وشکانی بەردەوام چاودێری پڕۆسەی عومرە دەکەن.