دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/09/2024

“پارەی ناو قاسەی ماڵێکی خزمیانی دزیوەوە و پارەی ساختەی لە جێگای داناوە”

هەرێم نیوز
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، “تۆمەتبارێک چەندین جار پارەی لە ماڵێکی خزمیانی دزیوەوە پارەی ساختەی لەجێی پارە ئەسڵییەکە داناوە”. 

ئەمشەو 3-9-2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن هاووڵاتییەکەوە، کەوا پارەی ناو قاسەی ماڵەوەی ساختە کراوە، بۆیە دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لەسەر ئەم تاوانە و لە ڕێگای کامێرای چاودێرییەوە، بۆمان دەرکەوت کەوا خزمێکی دادخواز بە چەند جارێک پارەی ساختەی لەجێی پارە ئەسڵییەکە داناوە”.

ئاشکراشیکرد: “بە وتەی دادخواز، لەناو قاسەکەیدا دۆلاری ئەمریکی ئەسڵیی تێدا بووە، بەڵام تۆمەتبارەکە هەر جارەو بڕێک لە پارەکەی بردووە و لە جێگای ئەوە پارەی ساختەی داناوەتەوە، بۆیە دوای چوونی بۆ نووسینگەی گۆڕینەوەی دراو، بۆی دەرکەوتووە کە پارەکانی ئەسڵی نین و ساختە کراون”.

ئەوەشی خستەڕوو: “تۆمەتباری ئاماژەپێدراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان، دوای دەستگیرکردنی، ڕادەستی دادگا کرا و ڕاگیرا”.

دەقی ڕآگەیەندراوەکەی پۆلسی هەولێر:

دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن هاووڵاتییەکەوە، کەوا پارەی ناو قاسەی ماڵەوەی ساختە کراوە، بۆیە دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لەسەر ئەم تاوانە و لە ڕێگای کامێرای چاودێرییەوە، بۆمان دەرکەوت کەوا خزمێکی دادخواز بە چەند جارێک پارەی ساختەی لەجێی پارە ئەسڵییەکە داناوە.

بە وتەی دادخواز، لەناو قاسەکەیدا دۆلاری ئەمریکی ئەسڵیی تێدا بووە، بەڵام تۆمەتبارەکە هەر جارەو بڕێک لە پارەکەی بردووە و لە جێگای ئەوە پارەی ساختەی داناوەتەوە، بۆیە دوای چوونی بۆ نووسینگەی گۆڕینەوەی دراو، بۆی دەرکەوتووە کە پارەکانی ئەسڵی نین و ساختە کراون.

تۆمەتباری ئاماژەپێدراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان، دوای دەستگیرکردنی، ڕادەستی دادگا کرا و ڕاگیرا.

ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕێنمایی دەدەینە هاووڵاتیانی خۆشەویست، کە لە کاتی بوونی هەر کێشە، یاخود هەر حاڵەتێکی نایاسایی و نائاسایی، پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی پۆلیسەوە بکەن.
هێڵە گەرمەکانی پۆلیسی هەولێر:
07508088080
066134
104
#بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP