دواین هەواڵ

جیهان‌

 15/10/2024

دوای20 ڕۆژ لە کوژرانی نە.سروڵا قائانی دەرکەوتەوە

هەرێم نیوز

دواى نزیکەى 20 رۆژ لە کوشتنى حەسەن نەسروڵا، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقى قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە مەراسیمی پێشوازيکردن لە تەرمی عەباس نيلفرۆشانی جێگری دەرکەوتەوە.
ئاژانسى تەسنيمی سەر بە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، ئیسماعیل قائانی لە فڕۆکەخانەی ميهرئاباد لە تاران پێشوازیی لە تەرمی نيلفرۆشان کردووە.

 هەفتەیەک لە دوای کوژرانی نەسروڵڵا چارەنووسی فەرماندەکەی ئێران دیار نەبوو، چەند سەرچاوەیەک بۆ ئاژانسەکانی هەواڵ ئەوکات ڕایانگەیاند کە قائانی پەیوەندی لەگەڵ ئێران پچڕاوە، چەند جارێک دەنگۆی کوژرانی بڵاوکرایەوە، دواهەمین جاریش باس لەوە دەکرا کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابێت، بەڵام ئەوکاتیش میدیای ئێرانی هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە.

هەفتەی رابردوو ئاژانسى هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، قائانی تەندروستیی جێگيرە و لە داهاتوویەکی نزیکدا مەدالیای فەتح لە عەلی خامنەیی وەردەگرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە،  دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە 27 ئەیلووی مانگی ڕابردوو لە هێرشێکی ئیسرائیل، عەباس نیلفرووشان و ژمارەیەک فەرماندەی دیکە کە لە کۆبوونەوەیەکدا بوون، کوژران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP