هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بهڵگهی کوشتنی لانیکەم ٣٠٤ هاوڵاتی سڤیل بڵاودهكهنهوه کە لە بانیاس، جبلە و ریف و لازقییە بەڵگە کراون، جگە لە بونی زانیاری سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی دیکە کە لە چەند کاتژمێری داهاتودا بە دیکۆمێنت دەکرێن.
رامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ ماڤەکانی مرۆڤ لە سوریا بە کەناڵی ( بی بی سی)رایگەیاند" ژمارەی کوژراوانی شەڕی ناوچەکانی لازقییە ولادێکانی چەبلە و بانیاس بەرزبووە بۆ ٥٠٠ کەس کە لە نێوان ئەو ژمارەیە ٣٠٤ کەسیان خەڵکی مەدەنین".
ئاماژەی بەوەشکرد کە لە نێو ئەو کوژراوە مەدەنیانەدا کە ٣٠٤ کەسە و سات بەسات زیاتر بەرزدەبێتەوە زۆریان بە کۆمەڵ لە چەند شوێنێکی جیاوازدا کوژراون.
هاوکات ئاشکراشی کرد کە لە سوپای سوری سەر بە ئەحمەد شەرع ٨٩ کەس کوژراون و لە پاشماوەی رژێمی ئەسەدیش کە (غیاز زەلـلە) سەرکردایەتی دەکات ١٢٠ کەس کوژراون.
ئهوهشی خستهڕو، "ئێستا دۆخهكه دابەش بوە لە نێوان ئەو کەسانەی کە کۆمەڵکوژییان بەرامبەر کراوە و ئەوانەی سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، واتا لایەنگرانی حکومەتی سوریا، بەڵام براوەی ڕاستەقینە ئەو لایەنەیە کە ناکۆکی لە نێوان گەلی سوریادا دروستکردوە".
بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دهڵێت، "هیوادارین لە دیمەشقەوە و لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە لیژنەکانی لێکۆڵینەوەی بەردەوام بنێردرێن بۆ لێکۆڵینەوە لەو کۆمەڵکوژییانەی کە ڕویانداوە".
هاوکات لەلایەکی ترەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە لە دەشتاییەکانی شاری حەما، یەکێک لە ناسراوترین کەسایەتییەکانی تایفەی عەلەوی بە ناوی شێخ شەعبان مەنسوور، کە تەمەنی نزیکەی٩٠ ساڵە لەگەڵ کوڕێکی لەلایەن سوپای نیشتمانی سەر بە شەرعەوە گولـلەباران کراون.
هەڵگیرساندی شەڕی دوو رۆژی رابردوو لە نێوان چەند هێزێکی پاشماوەی ئەسەددا کە (غیاز زەلـلە) سەرکردایەتیان دەکات و چەند ناوچەیەکی عەلەوییەکان کەوتە دەستیان تا ئێستا لەگەڵ سوپای سەر بە ئەحمەد شەرع بەردەوامە و بە گوێرەی ئامارەکانی رەانگەی سوری زیانە گیانییەکان و قوربانیاییەکان سات بە سات ژمارەیان زیاتر دەبێت و زۆرتریشیان عەلەوی و خەڵکی مەدەنین.