هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند؛ لیستی مووچەی مانگی نیسانی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
دەقی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری:
ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٢ ی نیسانی ٢٠٢٥ ) لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠ ی نیسانی ٢٠٢٥ ) ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار ( میزان المراجعة ) و ڕاپۆرتی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ ( الحسابات الختامیة ) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٢٢ ی نیسانی ٢٠٢٥ز
هاوکات؛ هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی، لە راگەیەندراوێکی تریاندا ئاماژەی بە ناردنی بەشێک لە داهاتی نانەوتی بەغداد کرد.