هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی له‌سه‌ر داوای خۆی خانه‌نشینكرا و له جێگه‌كه‌شی نەژاد عه‌بدوڵا، وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەست بەکاربو.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبۆنەی خانەنشینبونی مامۆستا دڵشاد عومه‌ر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کە لەسەر داوای خۆی بوە سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستە کرد کە بۆ ئەو ماوەیەی کە بەیەکەوە کاریانکردوە.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆی له‌سه‌ر نوسراوی خانه‌نشینبونی دڵشاد عومه‌ر كردوه و هەروەها نەژاد عه‌بدوڵا وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی له‌جێگه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ڵێت، "مامۆستا دڵشاد عومه‌ر داکۆکیکار بوه لە مافی مامۆستایان و خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستیەکانی خوێندن و پێشخستنی سەردەمیانەی پەروەردە و فێرکردن، تواناكانیی بوه‌تە ئیلهام و پاڵنەر بۆ ئێمەو دیارییەکی ڕاستەقینەیە و گۆڕانکارییەکی بەرچاوی دروست کردوە".
هه‌روه‌ها هاتوه، "سەرەرای هەمو قەیرانە داراییەكان كۆڵتان نەداو بەسەر هەمو ئاڵنگارییەکاندا زاڵ بون لە ماوەی کارکردنتان لە پێناو پڕۆسەی پەروەردە و شاری سلێمانیدا".